بافڵ جەلال تاڵەبانی: رەوشی ناوچەکە وادەخوازێت کاری لەپێشینەی هەمووان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێم بێت
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لە چەند دیدارێکی جیاوازدا چاویکەوت بە هەریەک لە د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، وەستا رەسوڵ و سالار مەحمود، ئەندامانی سەرکردایەتی، ئەمەل جەلال و هەڵۆ قەرەناوی، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین.
سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی نوێی ژمارەیەک لە هەڤاڵان لە ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی کرد و رایگەیاند، دۆخی ناوچەکە بەهۆی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانەوە ناهەموارە و وادەخوازێت کاری لەپێشینەی هەمووان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بێت.
لە دیدارەکاندا سەرۆک بافڵ پشتیوانی بۆ هەڤاڵان دووپاتکردەوە و روونکردنەوەی لەبارەی سیاسەت و ستراتیجی یەکێتی خستەڕوو و جەختی لە پابەندبوون بە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە ململانێکان کردەوە.


