ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران ئامادەی هەموو سیناریۆیەكە، بە هێرشی زەمینییشەوە.

ئاژانسی تەسنیم لە زاری بەقائی بڵاویكردەوە، تاران ئامادەی هەموو سیناریۆیەكە و ئەگەر بڕیاریشدرا ئەمریكا بێتە ناو خاكی ئێرانەوە، وەڵامی زۆر توندیان دەبێت كە تا ئێستا نەیانبینیوە. وتیشی، ئەوان هەوڵی جەنگ نادەن، بەڵام ئەگەر بەسەریاندا بسەپێندرێت، بەرگری لە خۆیان و خاكەكەیان دەكەن.

بەقائی پێشنیارەكانی ئەمریكای بە نالۆژیكی وەسف كرد، كە لەلایەن نێوەندگیرانەوە گەیشتووەتە دەستی تاران. ئاماژەی بەوەشدا كە دەبێت هەموو ئەگەرەكان بخرێنە بەردەست، بۆ ئەوەی جارێكی تر ئێران روبەڕووی هێرش نەبێتەوە لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە.