سوپای ئیسرائیل كوژرانی ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی دیاری سوپای پاسدارانی راگەیاند
ئاکام
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦
سوپای ئیسرائیل كوژرانی ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی دیاری سوپای پاسدارانی راگەیاند و دەڵێت، بە ئامانجگرتنی دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی دیاری سوپای پاسداران لە ناوجەرگەی تاران بە ئامانج گیراوە و كوژراوە.
ئەحمەد وەحیدی سێ رۆژ لەمەوبەر بە فەرماندەی سوپای پاسداران لەلایەن موجتەبا خامنیەیی دەستنیشان كرا و رۆژنامەكانی بەریتانیا وەحیدی بە فەرماندەیەكی توندڕەو و كارەكتەری سەرەكی سیستمی حوكمڕانی ئێران ناودەبەن و ئاماژە بەوە دەكەن لە سەرەتای جەنگەكەوە وەحیدی بە شارەوایی ماوەتەوە و بە نهێنیی كارەكانی سوپای پاسدارانی بەڕێوەبردووە.
وەحیدی لە ساڵی 1980 ەكانەوە جێگری فەرماندەیی هەواڵگر سوپاكە بووە و كادری پێشكەوتووی قەرارگەی رەمەزان بووە و لەگەڵ عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران سەردانی كۆریای باكوری كردووە بە ئامانجی سودوەرگرتن لە تەكنەلۆژیای سەربازی و موشەك.



