لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا، لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و  تورکیا، عەباس عراقچی رایگەیاند، هۆکاری ناسەقامگیری رەوشی ناوچەکە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلن بۆ سەر ئێران، ئاماژەی بەوەشکردوە داواکارییەکانی ئەمریکا بۆ وەساتندنی جەگەکە نائاقڵانین.

ئەمڕۆ شەممە، عەباس عراقچی و هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندیەیکی تەلەفونیان ئەنجامداوە و رەوشی ناوچەکەیان تاوتوێکردوە.

میدیا ئێران بڵاویکردوەتەوە،  وەزیری دەرەوەی ئێران هەوڵەکانی تورکیای بۆ کۆتایی هێنا بە جەنگ بەرز نرخاندوە و بەردەوامی جەنگەکەشی بۆ داواکارییە نا ئاقڵانییەکانی ئەمریکا گەڕاندوەتەوە.

عەباس عراقچی بە هاکان فیدانی راگەیاندوە، لێدوانە دژبەیەکەکانی ئەمریکا گومانی زیاتری لادروست کردون و گەشبین نیین بە بەڵێنەکانیان و پێیان وایە هەوڵی فرویدانیان دەدەن.

وەزیرەکەی ئێران وتوشیەتی؛ هێرشەکانی ئەمریکا  و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکەن و ئێران لێی بەرپرس نییە.