سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشێکی کوشندەیان کردوەتە سەر ئێران و  بەرنامە ئەتۆمییەکەی و چەند شوێنێکی بەرهەمهێنای چەکیان لەناو بردوە

ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێکی بەرفراواندا کە چەند  سەعاتێکی خایاندوە، بە 50  فڕۆکەی جەنگی لە سێ قۆناغی یەک لە دوای یەکدا ژێرخانی سەربازی و ئەتۆمی ئێرانیان کردە ئامانج.

هێرشەکان بە وردی دامەزراوەی ئاوی قورس لە "ئەراک" و کارگەیەکی تەقەمەنی پەیوەندیدار بە پیتاندنی یۆرانیۆمیان لە "یەزد" پێکاوە، هاوکات بنکەکانی بەرهەمهێنانی موشەکی بالیستی و سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانیان تێکشکاندوە.

سوپای ئیسرئایل دەشڵێت؛ لە هێرشيکاندا چەندین دامەزراوەی پیشەسازی سەربازی و پێگەیەکی وەزارەتی بەرگری ئێرانیان کردووەتە ئامانج، کە وەک سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی چەک بۆ حەماس و حزبوڵا بەکاردەهێندران.