د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدا و تیایدا ەرچەشنە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر خاکی عیراق رەتکردەوە
دەقی گفتوگۆی نێوان هەردوو سەرۆک کۆمار:
لە میانەی ئەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥-٣- ٢٠٢٦، سەرۆک کۆمار سەرەخۆشی و ماتەمی خۆی گەیاند بە ڕێبەران و گەلی ئێران بۆ شەهید بوونی ئایەتوڵڵا سەماحەتی سەید عەلی خامنەیی و ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی ئێران و ژمارەیەک لە مەدەنی بێدیفاع کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان، بەتایبەتی بە ئامانجگرتنی قوتابخانەیەکی سەرەتایی کچان دەیان کەس بونە قوربانی.
سەرۆک کۆمار هەڵوێستی رەسمی عێراقی دووپاتکردەوە لە ڕەتکردنەوەی جەنگ و نیگەرانیی قوڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر پەرەسەندنی ململانێکان و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی دوژمنکارییەکانیکرد و داوایکرد وتووێژ وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بەکاربێت.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە درێژەدان بە جەنگ خزمەت بە بەرژەوەندی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە ناکات، بەڵکوو هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە عێراق گەل و حکومەتەکەی داوای ئاشتی دەکات و هاوسۆزی خۆی لەگەڵ گەلی دۆستی ئێران دەربڕی و دەستخۆشی لە خۆڕاگرییانکرد لە بەرامبەر دەستدرێژییەکان ، هەروەها ڕوونی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق یەکدەنگن و بە ویستی بەهێز کار دەکەن بۆ پاراستنی سنوورەکانیان و ڕێگرتن لە هەر هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هەڵکشانی گرژییەکان یان هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ، لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرۆک کۆمار ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە هەرێمی کوردستانیان کردۆتە ئامانج و جەختیکردەوە کە ئەم جۆرە کارانە نەک هەر کاریگەری خراپ لە سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکەن بەڵکو گرژی و پەرەسەندنەکان زیاتر دەکەن.
سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە عێراق هەرچەشنە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر خاکەکەی رەت دەکاتەوە و، بە پێشێلکردنی سەروەری و بە مایەی نیگەرانییەکی گەورە لە قەڵەمی دەدات.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی کۆنتڕۆڵکردنی ململانێکان و کارکردن بە پەرۆشەوە بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، جەختیکردەوە لە گرنگی ڕاگرتنی دوژمنکارییەکان بۆ پاراستنی ئاشتی ناوچەکە و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی گەلان.
لای خۆیەوو سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ هە ست و هەڵوێستی دڵسۆزانەی و دوپاتیکردەوە لەسەر پەیوەندی قووڵ و پتەوی مێژوویی نێوان عێراق و ئێران و پابه ندبوونی وڵاتەکەی بەپتەوکردنی هاریکاری و دۆستایەتی نێوان هەردوو گەل .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ویستی خۆی نیشاندا بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی یەکێتیی ناوچەیی بوو کە وڵاتانی ناوچەکە لەخۆ بگرێت، کە بەشدار بێت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی و چەسپاندنی هاریکاری و شەراکەتی ڕاستەقینە لە نێوان نەتەوە و گەلان و کردنەوەی ڕێگاکانی پەیوەندی لە نێوانیاندا و بەمەش گەشەپێدان و سەقامگیری ناوچەیی بێتە کایەوە.