عەباس عراقچی داوا لە هۆتێلەکانی کەنداو دەکات رێگە بە مانەوەی سەربازە ئەمریکییەکان نەدەن
بڵند
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٦
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداری دەداتە هۆتێلەکانی وڵاتانی کەنداو و داوایان لێدەکات لەبەر سەلامەتی و پاراستنی ئاسایشی گشتی، خۆیان بەدوور بگرن لە وەرگرتنی ئەفسەر و سەربازانی سوپای ئەمریکا وەک میوان لەناو هۆتێلەکاندا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە، لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەکەوە، سەربازانی ئەمریکی بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بەجێهێشتووە و پەنایان بۆ هۆتێل و نوسینگە مەدەنییەکان بردووە، ئەمەش بە واتای بەکارهێنانی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە دێت وەک "قەڵغانی مرۆیی" بۆ پاراستنی خۆیان.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، عراقچی جەختی کردەوە، کە تەنانەت لە ناوخۆی ئەمریکاش هەندێک لە هۆتێلەکان رەتیدەکەنەوە میوانداری ئەو ئەفسەرانە بکەن کە ژیانی میوانە مەدەنییەکان دەخەنە مەترسییەوە.
وەزیرەکەی ئێران دەڵێت؛ پێویستە هۆتێلەکانی وڵاتانی کەنداویش هەمان هەڵوێستیان هەبێت و رێگری بکەن لە نیشتەجێبوونی سەربازانی ئەمریکی لە ناوەندە مەدەنییەکاندا، چونکە لەلایەن ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج


