ئیسرائیل داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەكات حزبوڵا بخاتە لیستی تیرۆرەوە
لازیا عەلی
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات حزبوڵای لوبنان بخاتە لیستی تیرۆرەوە.
گیدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەكو ئێستا حزبوڵا زیاتر لە سێ هەزار و 500 موشەك و درۆنی ئاراستەی وڵاتەكەی كردووە.
لە نامەیەكیشدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی داوایكردووە ئەنجومەنەكە ئێران وەك هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی ناوچەكە سەیر بكات و بەتایبەت حزبوڵاش بخاتە لیستی تیرۆرەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە لەدوای دەستپێكردنی هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، حزبوڵای لوبنان لەسەرەتای ئەم مانگەوە پەیوەست بوونی خۆی بە جەنگەكە راگەیاند و بۆ پشتیوانیكردن لە ئێران، هێرشی موشەكی و درۆنی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێكردووە.



