كۆریای باكوور بەڵێنی پشتیوانی بێ مەرج و پتەوكردنی پەیوەندی سەربازی بۆ روسیا لە جەنگی ئۆكرایندا دووپات دەكاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رەسمی كۆریای باكوور رایگەیاند كە كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور لە نامەیەكدا بۆ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا جەختی لە پشتیوانی سەربازی هەمیشەیی وڵاتەكەی كردووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دووبارە وەك سەرۆكی كۆریا هەڵبژێردرایەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە،كە هاوكارییەكان بۆ پاراستنی سەروەری هەردوو وڵاتە، هاوكات بەپێی زانیاری لێپرسراوانی رۆژئاوا هەزاران سەربازی كۆری لە جەنگی ئۆكرایندا بەژدارن.