سوپای پاسداران شەپۆلی 80مینی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد
ئاکام
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٦
سوپای ئیسرائیل هێرشی كردەسەر ژێرخانی ئێران و لە بەرامبەردا سوپای پاسداران شەپۆلێكی موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشیان كردەسەر ژێرخانی ئێران لە تاران و ئەسفەهان و فرۆكەخانەی شیراز و بنكەی ئەتۆمی ئەبوشەهر و چەند ناوچەیەكی ئەهواز.
میدیای ئێرانیش بڵاویكردەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە تاران و ئەسفەهان و چەند شارێكی تر بیستراون.
سوپای پاسدارانیش شەپۆلێكی 80 یەمین موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد و فەرماندەیی سوپای ئیسرائیلی بۆردومان كرد.
حكومەتی سعودیەش رایگەیاند، لە ماوەی چەند سەعاتێكدا 24 درۆنی ئێرانیان تێكشكاندووە و بە مافی خۆشیان دەزانن بەرگری لە خۆیان بكەن و وەڵام بدەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، 15٪ی درۆنەكانی ئێران ئاڕاستەی ئیسرائیل و 85٪یان ئاڕاستەی وڵاتانی كەنداو كراون.



