دوای 25 رۆژ لە جەنگەکە، وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئاماری ئەو خوێندکارو مامۆستایانەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی جەنگەکەوە بون بە قوربانی و بە گوێرەی ئامارەکە زیاتر لە 400 خوێندکار و مامۆستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەکەوە تا ئێستا، 230 خوێندکار و مامۆستا گیانیان لەدەستداوە و 177 خوێندکارو  مامۆستای تریش بریندارن.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی جەنگەکەوە زیاتر لە 600 دامەزراوەی پەروەردەیی و رۆشنبیری لەناوچوون.