بە رەزامەندی رابەری باڵای ئێران ئێران محەمەد باقر زولقەدر بە ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دەستنیشانكرا.

محەمەد مەهدی تەباتەبایی جێگری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی نوسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، بە رەزامەندی رابەری باڵای ئێران، محەمەد باقر زولقەدر بە ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وەك شوێنگرەوەی عەلی لاریجانی دەستنیشانكرا.

محەمەد باقر زولقەدر پێشتر پۆستی سەركردایەتی لە سوپای پاسدارانی ئێراندا هەبووە و وەك ئەمینداری ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەنییەكانی ئێران كاریكردووە.

عەلی لاریجانی ئەمینداری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە 17ی ئەم مانگە لە هێرشێكی ئیسرائیلدا لە تاران كوژرا.