قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگەی لە ناوچەکەدا هەیە
محەمەد رزگار
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی ئیدانەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو شەڕەی لە ناوچەکەدا هەیە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئیدانەی ئەو هێرشە نایاساییانە دەکەن کە کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سۆران و بووە هۆی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە.
وتیشی، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکەم کە شەهیدبوون.
ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگە و لە داهاتووشدا بە بێلایەنی دەمێنێتەوە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، هەموو هەوڵێکیان بۆ هێورکردنەوەی رەوشەکە و دوورخستنەوەی هەرێمە لە ئاڵۆزییەکان.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، لەم رەوشەدا پێویستە هەموو لایەنەکان یەکڕیز و یەکدەنگ بن، نابێت ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکان درزێک دروستبکات نەیارەکان وەکو هەلێک بیقۆزنەوە.


