بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان، ئێران هەڕەشەی وێرانکردنی کەرتی وزەی ناوچەکە دەکات لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی وڵاتەکەی.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشدارییەکی توند ئاراستەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکات و رایدەگەیەنێت، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی وەڵامێکی وێرانکەری دەبێت.

قالیباف لە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەگەری بە ئامانجگرتنی کەرتی وزەی ئێران، تەواوی ژێرخانی وزە و کەرتی نەوتی وڵاتانی ناوچەکە دەبنە "ئامانجی رەوا" و تێکدەشکێنرێن.