دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەڕووی گەشتیاران و بازرگاناندا دەکرێتەوە
دیلان
١٤ی ئازاری ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاران دەرکرد و رایگەیاند، دەروازەکە هاوشێوەی دەروازەی گومرگی "تەمەرچین"ـی ئێران دەکرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا، دەروازەکە سەرجەم بازرگانان، کۆمپانیاکانی هاوردە و هەناردە و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردەوە، کە سبەینێ یەکشەممە 15ـی ئاداری 2026، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاوشانی دەروازەی گومرگی "تەمەرچین"ـی ئێران بەڕووی گەشتیاران و بازرگاناندا دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوازی کارکردن لە دەروازەکەدا بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە و سەرجەم سێکتەرەکان و جموجۆڵە سنوورییەکان دەستپێدەکەنەوە.


