ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق دەڵێت، كردنە ئامانجی كەسەكان لە ناوچە مەدەنییەكان و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان پێشێلكردنی سەرجەم پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئیدانەی بە ئامانجگرتنی كەسەكان لە ناوچە مەدەنییەكان دەكەن، چونكە پێشێلكردنی ئاشكرای سەرجەم بەها مرۆییەكانە و لەناوبردنی هەموو پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانیشە.

راشیگەیاندووە، ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە شوێنە مەدەنییەكان و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان، تاوانێكی گەورەیە و خەڵكی بێتاوان دەترسێنرێن و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بە تاوان پۆلێن دەكرێت.