هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێكردەوە
ئاکام مستەفا
١٣ی ئازاری ٢٠٢٦
سەرچاوەیەك بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لەپاشنیوەرۆی ئەمرۆوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێكردووە و لە سەرەتادا رۆژانە نزیکەی 50 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە بەندەری جەیهانی توركی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركی دەستپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بە توانای 50 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە و بە چەند قۆناغێك بڕەكەی زیاد دەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە رۆژی 28ی مانگی رابردووەوە بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا راگیرا.


