پزیشکیان: تەنها ئەو شوێنانە دەکەینە ئامانج کە هێرشیان لێیەوە دەکرێتە سەر خاکەکەمان
محەمەد رزگار
١١ی ئازاری ٢٠٢٦
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت: هێرشی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی بەرگریدایە و تەنها ئەو شوێنانە دەکرێتە ئامانج کە لێیەوە هێرشدەکرێتە سەر خاکەکەیان.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شێهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، پەیامێکی ئاڕاستەی وڵاتانی ناوچەکە کرد و رایگەیاند، ئێران هیچ مەبەستێکی نییە بۆ ململانێ و پێکدادان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە.
پزیشکیان جەختی لەوەکردەوە، هێرشەکانی وڵاتەکەی تەنها لە چوارچێوەی مافی بەرگری رەوا دایە و دەڵێت: "تەنها ئەو بنکە و شوێنانە دەکرێنە ئامانج کە لەوێوە هێرش دەکرێتە سەر خاکی ئێران".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگری لە دەستدرێژییە سەربازییەکان نەکات، ئاسایشی جیهانی تووشی شڵەژان و ناسەقامگیری دەبێت.



