قاڵیباف: بەهیچ شێوەیەک بەدوای ئاگربەستدا ناگەڕێین
محەمەد رزگار
١٠ی ئازاری ٢٠٢٦
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت؛ بەهیچ شێوەیەک بە دوای ئاگربەستەوە نین و وەڵامێکی توندی هێرشبەران دەدەنەوە.
محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایتی'ئێکس' رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک بەدوای ئاگربەستدا ناگەڕێن و دەبێت وەڵامێکی توند بە هێرشبەران بدەنەوە تا جارێکی تر بیر لە پەلاماردانی ئێران نەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، ئیسرائیل مانەوەی خۆی لە سووڕی جەنگ و دانوستان و ئاگربەستدا دەبینێتەوە، بەڵام ئەوان ئەو سووڕە تێکدەشکێنن.



