وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی دابەشکردنی ئێران دەدەن، سووریشن لەسەر پاراستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیاندا.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوورین لەسەر پاراستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیاندا و هێرشیشیان نەکردووەتەسەر تورکیا و ئازەربایجان و قوبرس.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریكا و ئیسرائیل هەوڵی دابەشكردنی ئێران دەدەن، لە هێرشەكانیشاندا جیاوازیی لەنێوان مەدەنی و سەربازییەكان ناكەن، تەنانەت ئەمریكا دەیەوێت پاساو بۆ هێرشەكانی بهێنێتەوە.

بەقائی ئەوەشی روونکردەوە، كاتێك لە وڵاتانی ناوچەكەوە هێرشیان دەكرێتەسەر پێویستە بەرگری بكەن و بەرگریكردنیش لە خۆیان، هێرشكردن نییە بۆ سەر هیچ دەوڵەتێك.