وەزیری دەرەوەی ئێڕان داواكارییەكانی بۆ ئاگربەست لە ناوچەكە رەتكردەوە و جەختی لەسەر پێویستیی گەیشتن بە رێككەوتنێكی هەمیشەیی بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان كردەوە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئێن بی سی ئەمریكی رایگەیاند، وڵاتەكەی داواكارییەكان بۆ ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەتدەكاتەوە و بەردەوام دەبن لە شەڕكردن لە پێناو پاراستنی گەل و ئاسایشی وڵاتەكەیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەمریكا و ئیسرائیل خەڵكی بێتاوان دەكوژن و هێرش دەكەنە سەر نەخۆشخانە و خوێندنگەكان، بۆیە هەر جۆرە ئاگربەستێكی كاتی لای ئەوان قبوڵكراو نییە.

 وتیشی:  پێویستە رێككەوتنێكی هەمیشەیی  بكرێت كە بتوانێت ئاسایشی ناوچەكە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن بپارێزێت.