سێنتکۆم راگەیەنراوێکی لەبارەی شوێنی هێرشە موشەکیی و درۆنییەکانی ئێرانەوە بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە بەکارهێنانی هاووڵاتیانی مەدەنی وەک قەڵغانێک دەکات.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" لەبارەی شوێنی هێرشە موشەکیی و درۆنییەکانی ئێرانەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئێران بەمەبەست موشەک و درۆنەکانی لەو ناوچانەوە هەڵدەدات کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی مەدەنین.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەکارهێنانی ئەو شوێنانەی زۆرینەی مەدەنین بە مەبەستە و ئێران گوێ بە سەلامەتیی هاووڵاتیانی مەدەنیی وڵاتەکەی نادات، سەرەڕای ئەوش، هێرشەکانیشی بۆسەر وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی هەڕەمەکین و هاووڵاتیانی بێتاواان بە ئامانج دەگرێت.

سێنتکۆم لە راگەیەنراوەکەیدا داواش لە هاووڵاتیانی ئێران دەکات، پێویستە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، چونکە ئەگەری هەیە لە کاتی بە ئامانجگرتنی پێگە و بنکە سەربازییەکانی ئێران، زیان بەر هاووڵاتیانی مەدەنیش بکەوێت.