سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریدەدات، ئەگەر رەوشەکە بەردەوام بێت، نە نەوت دەفرۆشرێت، نە توانیان بەرهەمهێنانیش دەمێنێت، ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوەی ئێستا رودەدات هەمووی بەهۆی مەرامەکانی بنیامین ناتانیاهۆوەیە.

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، دۆناڵد ترەمپ دەیوت، نرخی نەوت زۆر بەرز نابێتەوە، ئێستا کە بەرز بوەتەوە دەڵێت بەم زوانە چاک دەبێتەوە، ئاماژەی بەوەشکردوە، جیهان لەپێناو مەرامەکانی ناتانیاهۆ دەسوتێت.

قاڵیباف ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر جەنگ بەم شێوەیە بەردەوام بێت، نە ڕێگەیەک بۆ فرۆشتنی نەوت دەمێنێت و نە توانایەک بۆ بەرهەمهێنان.

نوسیویشیەتی؛ لە ئێستادا  نەک تەنها بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، بەڵکو بەرژەوەندیی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش لە پێناو وەهمەکانی بنیامین  ناتانیاهۆ دەسووتێنن.