سوپای ئەمریكا رەتیدەكاتەوە هیچ سەربازێكیان لە ئێران بە دیل گیرابێت
شنیار
٨ی ئازاری ٢٠٢٦
سوپای ئەمریكا رەتیدەكاتەوە هیچ سەربازێكیان لە ئێران بە دیل گیرابێت .
تەیم هۆكینز؛ وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا بڵاویكردەوە،ئەوەی هەندێك لە لێپرسراوانی ئێران باسی لێوە دەكەن لەبارەی بەدیل گرتنی سەربازانی ئەمریكا لەلایەن ئێرانەوە، هیچ بنەمایەكی نییە و دورە لە راستیەوە و تەنها بۆ چەواشەكارییە.
پێشتر عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاندبوو ، چەند سەربازێكی ئەمریكی وەك دیل گیراون و دوپاتیشیكردەوە كە تاران نایەوێت جەنگ فراوان ببێت .



