شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: مامۆستا شێخ حسێن جێ پەنجەیەکی جوانی بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە جێهێشت
محەمەد رزگار
٦ی ئازاری ٢٠٢٦
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وەک پێشەنگی بەخشین و دڵسۆزیی و خەمخۆری، بۆ هەتایە ناوی مامۆستا شێخ حسێن لەدڵ و ویژدانی خوێندکارەکانی و کەرتی پەروەردە و فێرکردن، بەگەشاوەیی دەمێنێتەوە.
خانمی یەکەمی عێراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا بڵاوکردەوە، کەئەمە دەقەکەیەتی:
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی مامۆستا (شێخ حسێن شێخ مستەفا)، زۆر غەمباربووم.
مامۆستا شێخ حسێن جێ پەنجەیەکی جوانی بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە جێهێشت وەک پێشەنگی بەخشین و دڵسۆزیی و خەمخۆری، بۆ هەتایە ناوی لەدڵ و ویژدانی خوێندکارەکانی و کەرتی پەروەردە و فێرکردن، بەگەشاوەیی دەمێنێتەوە.
پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.


