مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، هاوکات لەگەڵ پێنجەم رۆژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە فراوانەکانی وڵاتەکەی و ئیسرائیل دژی ئێران،  داوای لە گەلی ئێران کرد ئەم دەرفەتە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و بەدەستهێنانی ئازادی بقۆزنەوە.

 جۆنسن جەختی کردەوە کە ئەمەریکا چیتر ناتوانێت ڕۆڵی "پۆلیسی جیهان" بگێڕێت یان بکەوێتە ناو پرۆسەی نەتەوەسازییەوە، چونکە وڵاتەکەی کێشەی ناوخۆیی خۆی هەیە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا بە بەشداری زیاتر لە 50 هەزار سەرباز و سەدان فڕۆکەی جەنگی، پێنج رۆژە هێرشیان بۆسەر ئێران دەستپێکردوە و چەندین سەرکردەی ئەو وڵاتە کوژراوە و لە بەرنبەردا، ئێران تەواوی بنەک و هێزەکانی ئەمریکای کردوەتەوە ئامانج لە ناوچەکەدا.