وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت؛ بەهەموو توانایانەوە هێرشەکان ئەنجامدەدەن و رووبەڕووی هەموو هەڕەشەکان دەبنەوە.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک و بۆ ئەو مەبەستەش "سەرجەم توانا سەربازی و سیاسییەکانی" بەکاردەهێنێت.

عراقچی ئاماژەی بەوەکرد، لە بەرانبەر ئەو فشار و جموجۆڵانەی کە لەلایەن "دوژمنان"ەوە لە ناوچەکەدا دەکرێت، ئێران بێدەنگ نابێت و هەموو بژاردەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی کراوەن.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە نێوان تاران و لایەنە نەیارەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست.