عەباس عراقچی: تاران بڕیار لەسەر کات و شێوازی کۆتاییهاتنی شەڕەکە دەدات.
محەمەد رزگار
١ی ئازاری ٢٠٢٦
تاران جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە دوو دەیەی رابردوودا لێکۆڵینەوەی وردیان لە شکستەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا کردووە.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بۆ ماوەی دوو دەیەیە لێکۆڵینەوەیان لە شکستەکانی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای وڵاتەکەیان کردووە و وانەکانیان لە ستراتیژی سەربازی خۆیاندا بەکارهێناوە.
ئاماژەی بەوەکرد، بۆردومانکردنی تاران هیچ کاریگەرییەکی لەسەر توانای جەنگی ئێران نابێت، چونکە سیستمێکی بەرگری لامەرکەزییان هەیە کە رێگەیان پێ دەدات کات و شێوازی کۆتاییهاتنی جەنگەکان دیاری بکەن.


