عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کە گەڕی ئەمڕۆی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا یەکێک بووە لە جدیترین و باشترین گەڕەکان، کە تێیدا تاران داواکارییەکانی خۆی بە رونی ئاڕاستەی لایەنی ئەمریکی کردووە .

دوای تەواو بونی گفتوگۆکان بۆ ماوەی نزیکەی پێنج سەعات،  عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەرەوپێشوەچوونی باش لە دۆسیەی ئەتۆمی ️و هەڵگرتنی سزاکاندا بەدەستهاتووە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە هێشتا  هەندێک خاڵ ماون لەسەری رێکبکەون کە  جیاوازی و ناکۆکییە لە نێوان  هەردوو وەفدا لەسەر هەندێک پرسی تر.

عراقچی وتوشیەتی، ئەم جارە باشترین گەری دانوستانەکان بووە و هەردوو لا جدی بوون لە دانوستانەکەدا و بڕیار وایە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ڤییەنا ، گفتوگۆی تەکنیکی لەگەڵ شارەزایانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ تاوتێکردنی وردەکارییە پسپۆڕییەکان ئەنجام بدرێت.

 وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە، کە هەردوولا پێویستیان بە راوێژ لەگەڵ حکومەتەکانیان هەیە و گەڕی داهاتووی دانوستانەکانیش لەگەڵ واشنتن دوای هەفتەیەکی تر بەڕێوەدەچێت.