دوای پەلامارەكەی داعش بۆسەر رەققە كە بەهۆیەوە چوار چوار سەرباز كوژرانی، لە پەلامارێكی تریشدا لە دێرەزوور سەربازێكی تری سوپای سوریا كوژرا.

ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویكردەوە، لە پەلامارێكی چەكداریدا بۆسەر بنكەیەكی سەربازیی سوپا لە شاری مەیادین لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، سەربازێكی سوپای سوریا كوژرا.

ئەو پەلامارەش چەند سەعاتێك لەدوای پەلامارەكەی داعش بۆسەر خاڵێكی پشكنین دێت لە رەققە، كە بەهۆیەوە چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی سوریا كوژران و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، لەكاتی روبەڕوبوونەوەی پەلامارەكەدا یەكێك لە تیرۆریستەكانی داعش كوژراوە.