جێگری پێشوتری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كورد لە جەنگی دژی تیرۆردا قوربانیی زۆریداوە و نابێت واشنتۆن پێگەی كورد لەبەرچاو نەگرێت.

مایك پێنس، جێگری پێشوتری سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بڵاوكراوەی (ناشناڵ ریڤیو) رایگەیاندوەە: سەركەوتنی حكومەتی سوریا بەندە بە پاراستنی پێگەی كورد و مەسیحی لە سوریا، بۆیە پێویستە ئەمریكا ئاستی قوربانیدانی كورد لە جەنگ  دژی داعش لەبەرچاو بگرێت.

پێنس ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت پێگەی كورد لە سوریا بە دەستور و بە بەشداریی راستەقینە لە حوكمڕانیی وڵاتەكەدا بپارێزرێت، ئەگەرنا ئاشتیی لە سوریا شكست دەهێنێت.

جێگری پێشوتری سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەوەكردوەتەوە، ئەمریكا نابێت لە پێناو گۆڕانكاریی لە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەكەدا، پشت لە كورد بكات و رۆڵیان وەك هاوپەیمانێك لە دژی تیرۆریستانی داعش لەبەرچاو نەگرێت.