وەزیری دەرەوەی عومان: رۆژی پێنجشەممە گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا لە ژنێف دەست پێ دەکەنەوە
راهۆز
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦
- بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان، بە رەسمی رایگەیاند کە خولی نوێی گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتن بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە شاری ژنێڤ سویسرا بەڕێوە بچێت.
- وەزیری دەرەوەی عومان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە "پاڵنەرێکی ئەرێنی" هەیە لە لایەن هەردوولاوە بۆ ئەوەی هەنگاوی زیاتر بنێن بەرەو کۆتاییهێنان و واژۆکردنی رێککەوتنی کۆتایی.
ئەم راگەیاندنەی عومان، کە هەمیشە وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی لە نێوان تاران و واشنتن کار دەکات، ئومێدێکی زۆری بۆ هێوربوونەوەی ئەو گرژییە سەربازییانە دروست کردووە کە لە چەند رۆژی رابردوودا ناوچەکەی گرتووەتەوە.



