ناتانیاهۆ دەڵێت، كار بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەك دەكات بە مەبەستی روبەڕوبوونەوەی میحوەرە رادیكاڵەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، كار بۆ دامەزراندنی سیستمێكی گشتگیر لەشێوەی هاوپەیمانییەكی شەش لایەنە لە دەوروبەر یاخود ناوەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات، بۆ روبەڕوبوونەوەی میحوەرە رادیكاڵییەكانی ناوچەكە لەنێویاندا شیعە و سوننە.

وتیشی، ئامانج لە هاوپەیمانییەكە بینینی ئامانج و ئاستەنگەكانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دیدێكی هاوبەش و هەنگاونانی پێویست لەبارەیانەوە.

بڕیاریشە بەمنزیكانە ئەنجومەنی جەنگیی ئیسرائیل بە سەرۆكایەتی ناتانیاهۆ كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران.