عراقچی: تەنیا دیپلۆماسی رێگەی چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی واشنتۆنە
محەمەد رزگار
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦
تاران لە رێگەی دیپلۆماسییەوە پەیام بۆ واشنتۆن دەنێرێت کە تەنیا رێگەی چارەسەرکردنی مەترسییەکان و گۆڕینی رەوشەکە پەنابردنە بۆ رێککەوتنی سیاسی.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کەناڵی (CBS)ی ئەمریکی رایگەیاند، رەنگە رۆژی پێنجشەممە لە ژنێف لەگەڵ ویتکۆف کۆببێتەوە و جەختی لەوەش کردەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان بەپێی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بە تەواوی ئاشتییانەیە.
عراقچی ئاماژەی بەوەکرد کە کۆکردنەوەی هێزی سەربازی لە لایەن واشنتۆنەوە ناتوانێت فشار بخاتە سەر تاران و تەنیا دیپلۆماسی رێگەی گونجاوە بۆ چارەسەری هەر نیگەرانییەک، هەروەها جەختی لە مافە رەسمییەکانی وڵاتەکەی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی کردەوە.
ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ گۆڕینی رەوشەکە و رەوینەوەی مەترسییەکانی تر لە ناوچەکەدا چڕکراونەتەوە.



