وەزیری پەروەردە گەیشتە حەسەکە و پرسی خوێندنی زمانی کوردی تاوتوێ کرا
محەمەد رزگار
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦
محەمەد ترکو، وەزیری پەروەردەی حکومەتی سوریا و بە یاوەریی وەفدێکی باڵا گەیشتە پارێزگای حەسەکە و لەلایەن نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکەوە پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا رەوشی کەرتی پەروەردە و فێرکردنیان لە سنوورەکە تاوتوێ کرد، تەوەرێکی سەرەکیی دیدارەکە تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی بڕوانامەی بنەڕەتی و ئامادەیی، بە مەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکاران.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە جێبەجێکردنی مەرسومی رەسمی ژمارە 13 کردەوە کە تێیدا زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی ناسێنراوە بۆ ئەوەی لە خوێندنگە حکومییەکاندا بخوێندرێت.



