سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند وڵاتەكەی نایەوێت چەكی ئەتۆمیی دروست بكات بەڵام دەستبەرداری بەرنامەی ئەتۆمیی نابێت.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی رەسمی  وڵاتەكەی رایگەیاند؛ دانوستانە ئەتۆمییەكان بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدرێت و ئامانج لە دانوستانەكانیش چارەسەری ناكۆكییەكان و سەلماندنی ئاشتیخوازانەبونی بەرنامەی ئەتۆمییە.

پزیشكیان وتیشی: ئامانجی ئێران لە بەرنامەی ئەتۆمی دروستكردنی چەكی ئەتۆمیی نییە و ئامادەش نییە دەستبەرداری ئەو بەرنامەیە بێت .

سەرۆك كۆماری ئێران جەختی لەوە كردەوە؛ وڵاتەكەی ئامادەیە بیسەلمێنێت كە ئامانجی دروستكردنی چەكی ئەتۆمیی نییە و ئامادەشن بۆ ئاشكراكردنی بەرنامەكەش هەنگاوی پێویست بنێن.