بزوتنەوەی حەماس مۆڵەتە 60 رۆژییەكەی ئیسرائیل بۆ چەكدانان رەتدەكاتەوە
شنیار
١٧ی شوباتی ٢٠٢٦
بزوتنەوەی حەماس مۆڵەتە 60 رۆژییەكەی ئیسرائیل بۆ دانانی چەكدانان رەتدەكاتەوە و ئاشکرایدەکات، هەر هەڕەشەیەکیش لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت لەسەر ناوچەکە.
مەحمود مەرداوی سەركردە لە بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، بزوتنەوەكە بە هەموو شێوەیەك ئەو مۆڵەتە 60 رۆژییە رەتدەكاتەوە كە ئیسرائیل دیاریكردووە بۆئەوەی حەماس سەرجەم چەكەكانی رادەست بكات، تەنانەت چەكی تاكە كەسیش.
وتیشی، هیچ داواكارییەكی رەسمییان لە هیچ لایەنێكەوە پێنەگەیشتووە و وتەكانی لێپرسراوانی ئیسرائیلیش لەو بارەیەوە تەنها هەڕەشەی بێبنەمان و هەر هەڕەشەیەكیش لێكەوتەی مەترسیداری دەبێت لەسەر ناوچەكە.
رۆژی دوو شەممە ئیسرائیل مۆڵەتی 60 رۆژی دیاریكرد بۆ حەماس بە مەبەستی چەكدانان و لە رۆژی پێنجشەممەشەوە وادەكە دەستپێدەكات و ئەگەر حەماسیش رازی نەبوو، هێرش بۆسەر كەرتی غەززە دەستپێدەكاتەوە.



