وەفدێكی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی كۆبانێی كرد و یەكێتیی كۆمەڵایەتیی عەفرینیش دەڵێت، بڕیارە نزیكەی 400 خێزانی ئاوارە بگەڕێننەوە بۆ عەفرین.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، وەفدێكی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ چەند رێكخراوێكی مرۆیی نێودەوڵەتی، بۆ بینینی رەوشی هاووڵاتیانی مەدەنی شارەكە، سەردانی كۆبانێی كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەفدەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بە ئامانجی لێكۆڵینەوە و دیاریكردنی پێویستترین خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ هاووڵاتیانی كۆبانێ‌، سەردانی شارەكەی كردووە.

ئیبراهیم حەفتارۆ هاوسەرۆكی یەكێتیی كۆمەڵایەتی عەفرینیش رایگەیاند، بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا نزیكەی 400 خێزانی ئاوارەی عەفرین بە چەند قۆناغێك و بە چاودێریی دیمەشق و نەتەوە یەكگرتووەكان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.