ئیسرائیل 60 رۆژ وەك مۆڵەت دەداتە حەماس بۆ چەكدانان
ئاکام
١٦ی شوباتی ٢٠٢٦
ئیسرائیل مۆڵەتی 60 رۆژ دەداتە حەماس بۆ چەكدانان و لە رۆژی پێنجشەممەوە وادەكە دەستپێدەكات و ئەگەر حەماسیش رازی نەبوو هێرش بۆسەر كەرتی غەززە دەستپێدەكاتەوە.
بەپێی لێدوانێكی یۆسی فوكس سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل، لەسەر داوای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، حكومەتی ئیسرائیل بڕیاریداوە مۆڵەتێكی 60 رۆژی بداتە بزوتنەوەی حەماس بۆ ئەوەی بە تەواوی چەك دابنێت.
وتیشی، چەكدانانی حەماس گشتگیرە و تەنانەت چەكە سوكەكانی وەك كڵاشینكۆفیش دەگرێتەوە، رۆژی پێنجشەممە یەكەم كۆنفرانسی ئەنجومەنی ئاشتی غەززە دەستپێدەكات و لەو وادەیەوە حەماس دەبێت دەستبكات بە رادەستكردنی چەك و ئەگەر ئەو كارەش نەكات، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنە سەربازییە چڕەكانی بۆسەر كەرتی غەززە دەستپێدەكاتەوە بۆ تەواوكردنی ئەركەكەی.



