سبەینێ وەفدی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی دەكات و لەگەڵ ئۆجەلان كۆدەبێتەوە
هادی
١٥ی شوباتی ٢٠٢٦
سبەینێ وەفدی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی دەكات و لەگەڵ ئۆجەلان كۆدەبێتەوە.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە وەفدی ئیمراڵی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان"دەم پارتی"كە پێكهاتوون لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار ئەندامانی دەم پارتی و ئۆزگور فایق ئەڕۆڵ پارێزەری ئۆجەلان، لە زیندانی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی"پەكەكە" كۆدەبنەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە دواینجار وەفدی ئیمراڵی لە 17ی كانوونی دووەمی رابردوو لە ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان كۆبووەتەوە.



