وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ترەمپ داوای راگرتنی شەڕی کردووە لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا.

مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا مێژوویی بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای کردووە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەڕ رابگیرێت، بۆ ئەوەی بتوانن داعش بگوازنەوە و هەسەدە و حکومەتی سوریا یەکبخەن.

رۆبیۆ ئەوەشی خستەڕوو، هەر چەند کارێکی قورس بێت، پێویستە رێککەوتنی نێوان کورد و دەسەڵاتدارانی سوریا جێبەجێ بکرێت.

راشیگەیاند، لەگەڵ درووز و عەلەوییەكان و هەموو پێكهاتەکانی سوریا دەبێت رێککەوتن بکرێت.