ئەمریكا داوای لە ئەحمەد شەرع كردووە نەرمی زۆر بەرانبەر كورد بنوێنێت و سەربەخۆییان پێبدات و مەترسی لەسەر وڵاتانی ناوچەكە دروست نەكات.

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەكی باڵای ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، كۆشكی سپی گفتوگۆی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سوریا كردووە و داوای لێكردووە زۆرترین نەرمی لە مامەڵەكردن لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات و كورد بنوێنێت.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەمریكا رازییە بەو پێشكەوتنانەی لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبەر رۆشنایی رێككەوتنی 29ی مانگی یەك بەدیهاتووە.

ئاژانسی رۆیتەرز باسی لەوەشكردووە، خواستی ئەمریكا پێدانی جۆرێك لە سەربەخۆییە بە كورد لە چوارچێوەی سوریادا بەبێ دروستكردنی مەترسی لەسەر دیمەشق و وڵاتانی دراوسێ.