لە وەڵامی هەنگاوێکی هاوشێوەی میدیای ئیسرائیلی، تەلەڤیزیۆنی رەسمی ئێران لیستێکی حەوت لێپرسراوی باڵای ئیسرائیلی وەک ئامانجی رەوا بۆ تیرۆرکردن دیاریکرد.

کەناڵی ئۆفۆقی سەر بە رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران رایگەیاند، لیستەکە بنیامین ناتانیاهۆ و سەرۆکی مۆساد و وەزیری بەرگری ئیسرائیل و چەند لێپرسراوێکی سەربازی تر لەخۆدەگرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەنگاوە وەڵامێکە بۆ کەناڵی 12ـی ئیسرائیل و پێشکەشکاری بەرنامەکەش بە زمانی عیبری هەڕەشەی بەکارهێنانی درۆنی ئەبابیلی کرد، هاوکات هەڕەشەی تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران ، لەگەڵ حەوت کەسایەتی دیکەی ئێرانی لەوانە، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، موجتەبا خامنەیی، فەرماندەی سوپای پاسداران و عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی بەرگری ئێرانی کرد.

لیستەکە جگە لە ناتانیاهۆ، ئەم کەسایەتییانەشی گرتووەتەوە:

دەیڤد بەرنیا: سەرۆکی مۆساد

یسرائیل کاتز:  وەیزیری بەرگری

ئیال زەمیر: سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل

تۆمیر بار: فەرماندەی هێزی ئاسمانی.

شلۆمی بیندەر: سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی.

ئیتسیک کۆهین: سەرۆکی دەستەی ئۆپەراسیۆنەکان.