مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبونەوە و تاوتوێی رێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشقیان كرد.

كەمێك لەمەوبەر مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی وەفدی سوریا بە سەرپەرشتی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش لەگەڵ وەفدێكی ئەمریكا بە سەرپەرشتی ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێ رەوشی سوریا و رێككەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە و دیمەشق كرا.

پێش كۆبونەوەكەی وەفدی سوریا لەگەڵ وەفدی ئەمریكا، مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی كۆبونەوتەوە .

فەرماندەی گشتی هەسەدە بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، كۆبوونەوەیەكی باشیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنجامداوە باسیان لە رەوشی سوریا بەگشتی و پاراستنی پێگەی كورد و تێكەڵكردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا كردووە.

بۆ بینینی لێدوانی مەزڵوم عەبدی بۆ رۆژنامەنووسان کلیک لێرە بکە...