روانگی سوری بڵاویکردوەتەوە، لەکاتێکدا کە کەرتی نەوتی سوریا بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ململانێ و کێشەیەکی توند لە نێوان چەند بەڕێوەبەرێکی ناوەندی لە ناو کۆمپانیای سوری بۆ نەوت (SPC) سەریهەڵداوە.

روانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردوە؛ ئەم ململانێیانە تەنها لە چوارچێوەی کارگێڕیدا نەماونەتەوە، بەڵکو کاریگەرییەکی راستەوخۆیان لەسەر پڕۆسەی بڕیاردان لەم دامەزراوە هەستیارەدا دروست کردووە.

چەند سەرچاوەیەک لەناو کۆمپانیای نەوتی سوریاوە بە روانگەی سوریان راگەیاندوە،  ناکۆکی توند لەنێوان چەند بەڕێوەبەرێکی ناوەندیدا هەیە و لە کێبڕکێیەکی رووندان بۆ کاریگەری و دەسەڵاتی بڕیاردان.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کەوتوون، ئەو ناکۆکییانە چیتر تەنیا لە گفتوگۆی ئیداریی ناوخۆدا قەتیس نین، بەڵکو ئێستا کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی بڕیاردان و سروشتی کاری دامەزراوەیی هەیە لە یەکێک لە گرنگترین کۆمپانیا گشتییەکانی پەیوەست بە ئاسایشی وزەی وڵاتەوە.

چاودێران هۆشداری دەدەن کە ئەم کێشە ناوخۆییانە دەبێتە هۆی قووڵتربوونەوەی قەیرانی بژێوی هاووڵاتیان و داوا دەکەن وەزارەتی وزە دەستوەردان بکات بۆ ئەوەی بەرژەوەندی گشتی نەبێتە قوربانی ململانێ کەسی و گروپییەکان.