کۆبانێ؛ بەهۆی بێخۆراکی و ئاوی پیسەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا
راهۆز
١٢ی شوباتی ٢٠٢٦
کەناڵی "رووناهی" بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە شاری کۆبانێ منداڵێکی تەمەن 8 مانگ بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا، کە هۆکارەکەی بۆ نەبوونی خۆراک و ئاوی پاک دەگەڕێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بنەماڵەی ئەم منداڵە پێشتر لە شاری رەققەوە کۆچیان کردبوو بۆ کۆبانی و لە ناوەندێکی کاتیی نیشتەجێبووندا ژیانیان بەسەر دەبرد.
گیانلەدەستدانی ئەم منداڵە لە کاتێکدایە کە شاری کۆبانی بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە کە هێزەکانی سوریا و چەکدارانی تورکیا خستویانەتە سەری روبەڕوی رەوشێکی سەختی مرۆیی بووەتەوە؛ کەمیی خۆراک، دەرمان و پیسبوونی ئاوی خواردنەوە، ژیانی هاووڵاتییان و ئاوارەکانی ناوچەکەی خستوەتە مەترسییەکی جدییەوە.



