سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت: پێویستە لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا مافەکانییان دەستەبەربکرێت و ئامادەن بۆ رێککەوتنێکی دادپەروەرانە.

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، خولی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا دەرفەتێکی گونجاوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ بۆ دۆسییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن.

جەختیشیکردەوە، لەسەر پێویستیی دەستەبەرکردنی مافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و لادانی سزاکانی سەر وڵاتەکەی.

پزیشکیان هیوای خۆی دەربڕی بۆ گەیشتن بە ئەنجامی دڵخواز، بەو مەرجەی لایەنی بەرانبەر پابەندی بەڵێنەکانی بێت و دوور بکەوێتەوە لە داواکاریی زیادەڕۆ.