وەفدێکی ئەمنی و حکومەتیی سوریا گەیشتنە کێڵگەی نەوتیی رەمێلان، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کێڵگەکە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)

جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتیی سوریا رایگەیاند، نەوتی سوریا موڵکی هەموو هاووڵاتییانە و پێکەوە وەک یەک تیمی یەکگرتوو بەردەوام دەبن لە کارکردن؛ جەختیشی کردەوە کە تەواوی کارمەندانی کۆمپانیاکە لە کێڵگەکانی حەسەکە لەسەر کارەکانیان دەمێننەوە.

ئەو بەرپرسەی کۆمپانیای نەوتیی سوریا ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و بەهێزکردنی ژێرخانی وزە، هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان دەکەن، تاوەکو بتوانن بە بونیاتێکی زانستی و نوێوە بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنانەدا دێت کە لە رۆژانی رابردوودا لە نێوان دیمەشق و قەسەد بۆ رادەستکردنی کێڵگە نەوتییەکان و ناوچە ستراتیژییەکان ئەنجام دراون.