عەباس عـراقچی: پێـداگـری لەسـەر پیـتاندنی یۆرانیۆم دەکـەیـن
بڵند
٨ی شوباتی ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئیران، لە کۆنگرەی نیشتمانی سیاسەتی دەرەوەی رایگەیاند هیچ بژاردەیەک نییە جگە لە دانوستان؛ بە رونی بە تیمی ئەمریکیم وتووە، دانوستاندنەکان کاتێک سەرکەوتوو دەبن، کە مافی گەلی ئێران رەچاو بکرێن.
عەباس عراقچی رایگەیاند، داواکاری ئەوان سادەیە و، کە بریتییە لە رێزگرتن لە مافەکانی گەلی ئێران و جێبەجێکردنیان، جەختیشیکردەوە نایانەوێت کەس دان بە مافەکانیاندا بنێت؛ چونکە مافەکانمان ههەن و رەسمین.
عیراقچی دەشڵێت؛ لە روی سەربازییەوە ئامادەن بە شەڕ، ئەوان رێگەی دیپلۆماسیان هەڵبژادوە، ئەگەر بەرنبەریش هەمان رێگە هەڵبژێرێت.
وەزیری دەرەوەی ئیران دوپاتیکردەوە یەکەم پرەنسیپی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بریتییە لە پاراستنی کەرامەت و ماگی گەلی ئێران و سازش لەسەر مافەکانیان ناکەن.



