سوپای سوریا دەستپێكردنی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی لەگەڵ هەسەدە راگەیاند
راهۆز
٦ی شوباتی ٢٠٢٦
دەستەی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای سوریا بڵاویكردەوە، وەفدێكی باڵای سوریا گەشتێكی مەیدانییان بۆ چەند ناوچەیەكی پارێزگای حەسەكە ئەنجامداوە.
دەشڵێت، ئەم سەردانە كە هاوڕێیەتی وەفدی هەسەدە ئەنجامدراوە، ئامانجی دەستپێكردنی جێبەجێكردنی مەیدانیی ئەو رێككەوتنەیە كە لە 30ی كانوونی دووەمی رابردوو لە نێوان هەردوولادا ئیمزا كراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، رێككەوتنەكە كشانەوەی هێزە چەكدارەكان لە ناوچە مەدەنییەكان بۆ خاڵە سەربازییە لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ كردنەوەی رێگاكان، هەڵگرتنەوەی مین و لابردنی بەربەستەكان.
جەخت لەوەش دەكاتەە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پڕۆسەی یەكخستنی هێزە سەربازی و كارگێڕییەكان قۆناغ بە قۆناغ دەستپێبكات.



